Kurdistan Press - ئیسرائیل فڕۆەکەی ناردە سەر تورکیا ئیسرائیل فڕۆەکەی ناردە سەر تورکیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل فڕۆەکەی ناردە سەر تورکیا

راگه‌یاندنى ئیسرائیل ئاشكراى كردووه‌، توركیا رێگریى له‌وه‌ كردووه‌ فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى ئیسرائیلى به‌ ئاسمانى توركیا تێپه‌ڕێت و به‌ره‌و ئازه‌ربایجان بچێت.

 ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى نیسانى 2025 میدیاى فه‌رمى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه‌، ده‌سه‌ڵاتى توركیا رێگریى له‌وه‌ كردووه‌، فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى ئیسرائیلى كه‌ شاندێكى دانوستانكارى تێدا بووه‌، به‌ ئاسمانى توركیا تێپه‌ڕێت و به‌ره‌و ئازه‌ربایجان بچێت.بۆیه‌ فڕۆكه‌كه‌ كه‌ له‌ جۆرى رام 707 بووه‌، به‌سه‌ر ده‌ریاى ره‌ش فڕیوه‌.

میدیاى فه‌رمى ئیسرائیل روونى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و رووداوه‌ رۆژى چوارشه‌مى رابردوو بووه‌، رۆژێك به‌ر له‌و دانوستاندنه‌ بوو كه‌ شاندى توركیا و ئیسرائیل له‌ له‌ ئازاربایجان له‌سه‌ر دۆخى سووریا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ هیچ ئه‌نجامێكیش نه‌گه‌یشتوون. 

له‌دواى رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د له‌ سووریا، گرژییه‌كى زۆر له‌نێوان توركیا و ئیسرائیل دروست بووه‌. ئیسرائیل پێیوایه‌ توركیا هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر سووریاى نوێ ده‌سه‌پێنێ و ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌زانێت بۆ سه‌ر ته‌ناهى ئیسرائیل.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه