شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری کە سەرچاوەکەی سیبیریای ڕووسیایە گەیشتۆتە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و کەشێکی تەواو فێنک و بەهاری دروست دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 11/4/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمڕۆ بارستەهەوای ساردی جەمسەری کە سەرچاوەکەی سیبیریای ڕووسیایە لە ڕێگەی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاوە ڕوویکردۆتە میسر، لیبیا، وڵاتانی شام و باکووری سعوودیە، کاریگەری بارستەهەوا ساردەکە گەیشتووەتە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژدا کەشێکی تەواو فێنک و بەهاری دروست دەکات و لە کاتەکانی ئێوارە بۆ درەنگانی شەو کاریگەری زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی باش دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بەتایبەت لە شەواندا لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دەچێتە ژێر سفری سیلیزییەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی دیاردەی شەخته لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان."
ئاماژەشی بەوە داوە کە کاریگەریی ئەم بارستە هەوا ساردە دووبارە شەپۆلێکی بەفربارین دەهێنێتەوە بۆ ناوچه شاخاوییەکان لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، کاریگەری ئەم بارستە هەوا ساردەش تاوەکوو 18/4/2025، لە ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.
وەڵام بدەوه