له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه (هه‌ینی 11ى 4ى 2025) له بەشێک لە پارێزگاکانی نەجەف و موسه‌نا خۆڵبارین ده‌یانگرێته‌وه و بارانبارینیش پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان و نه‌ینه‌وا ده‌گرێته‌وه و له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌ونه به‌ر بارستەیەکی هەوای سارد، پێشبینیش دەکرێت ڕۆژی دووشەممە شەپۆلێکی سارد بگاتە ناوچەکە.
بەگوێرەی پێشبینییه‌كانى کەشناسیی عێراق، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ئه‌مڕۆ هەینی و بەرەبەیانی شەممە، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین لە سووریا و ناوچەی ڕۆژئاواوە دەست پێبکاتەوە و بە سووکی بەرەو نەجەف و موسه‌نا بجووڵێت.
پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە "کەشوهەوای سارد عێراق بگرێته‌وه، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەشوهەوا بۆ چەند ڕۆژێک به ناجێگیری بمێنێتەوە كه ئێوارەی هەینی دەستپێدەکات و تا بەیانی شەممە بەردەوام دەبێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی دەکرێت بارانبارینى ناوبه‌ناو چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بگرێته‌وه، لەگەڵ ڕەشەبا لە ناوچه‌ى باشوور و هەندێک ناوچەی ناوەڕاست. ئەگەری بارانبارین دووشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ڕۆژئاوا و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق زیاتر دەبێت.
پلەکانی گەرما دادەبەزن لەئەنجامی پێشکەوتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، دواتر شەپۆلێکی تری سارد لە ڕۆژی دووشەممەوە ده‌ست پێده‌كات کە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەش پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببنەوە.
وەڵام بدەوه