Kurdistan Press - پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یانەی دهۆک پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یانەی دهۆک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یانەی دهۆک

سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ یانەی دهۆك دووپات دەكاتەوە و دەڵێت، هیوای سەركەوتن بۆ یانەی دهۆك دەخوازم.

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی نیسان، سەرۆك بارزانی پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك ئەنجام دا كە بۆ هاندانی یانەی دهۆك لە جامی كەنداوی یانەكان لەو وڵاتەیە، پاڵپشتی خۆی بۆ یانەی دهۆك دووپات كردەوە.

سەرۆك بارزانی بە پارێزگاری دهۆكی راگەیاند، لە نزیكەوە چاودێری و بەدواداچوون بۆ یاریی نێوان دهۆك و قادسییە دەكات و هیوای سەركەوتن بۆ یانەی دهۆك دەخوازێت.

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە گەورانەی كرد كە یانەی دهۆك بەدەستی هێناون و توانیویەتی بگاتە یاریی كۆتایی جامی كەنداوی یانەكان.

لای خۆشیانەوە یاریزانانی یانەی دهۆك كە لە كاتی پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی سەرۆك بارزانی و د. عەلی تەتەر ئامادە بوون، بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان لەو پێوەندییە تەلەفۆنییە كرد و خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی و دووپاتیان كردەوە، ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەی سەرۆك بارزانی دەبێتە گەورەترین پاڵپشتیكار و هاندەر بۆ یانەی دهۆك.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه