Kurdistan Press - لە هەولێر 10 پۆند دروست کراون و 43ـی دیکەش لە جێبەجێکردندان لە هەولێر 10 پۆند دروست کراون و 43ـی دیکەش لە جێبەجێکردندان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر 10 پۆند دروست کراون و 43ـی دیکەش لە جێبەجێکردندان

پارێزگاری هەولێر تەواوبوونی 10 پۆندی لە هەولێر راگەیاند و دەڵێت 43 پۆندی دیکەش لەژێر کارکردنن و کاریگەریی باشیان لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی دەبێت.

رۆژی دووشەممە 7ـی نیسانی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند؛ "لە سنووری پارێزگای هەولێر 45 پۆندی نوێ لە جێبەجێکردندان و لەو ژمارەیەش پێنج پۆند تەواو بوون و 40 پۆندی دیکەش هەریەکە و بە ڕێژەی جیاواز کاریان تێدا کراوە".
 
ئومێد خۆشناو دەڵێت؛ "پێشتریش 8 پۆند ئەنجام درابوون و پێنج پۆند تەواو بوون، بە کۆی گشتی لە پارێزگای هەولێر 10 پۆند تەواو بوون و 43 پۆندی دیکەش ماون تەواو بکرێن".

یەکێک لەو پۆندانەى تەواو بووە، لە ناوچەی زرارەتییە لە گوندی زەرواوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران و وەکو پارێزگاری هەولێر ئاماژەی پێدەدات؛ "ناوچەیەکی گرینگە بۆ کشتوکاڵ و کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی دەبێت لەو دەڤەرە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا