پۆلیسی هەولێر گروپێکی فێڵبازیان دەستگیر کرد
زیاتر⬇️
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، باندێکی دەستگیر کرد بە تۆمەتی فێڵکردن لە چەندین هاووڵاتی لە ڕێگای حسابی بانکی (FIB)یەوەپۆلیسی هەولێر باندێکی چەند کەسی دەستگیر کرد، کەوا ئەم باندە هەڵسابوون بە فێڵکردن لە چەندین هاووڵاتی لە ڕێگای دانانی نووسینگەی وەرگرتنی ڤیزا و گەشتوگوزاری وەهمی و ئەکاونتێکی (تیکتۆک)ی وەهمی بەناوەکانی (سۆناس تراڤل) و (ئەترەس تراڤل) لە شاری دهۆک، کە گوایە ڤیزای دەرەوەی وڵات بۆ هاووڵاتیان وەردەگرن، دوای ئەوەی کەوا هاووڵاتیان پەیوەندییان پێوە دەکردن، چەند جارێک ئەو هاووڵاتیانەیان لە نزیکەوە بینیوە و پێکەوە مامەڵەیان کردووە، بەڵگەنامە فەرمییەکانیشیان لێ وەرگرتوون، دوایین جاریش ئەو تۆمەتبارانە داوایان کردووە کەوا پارەکانیان بخەنە سەر حیسابی بانکی (FIB) و پاشان لە ڕێگای ئەو ژمارە بانکییەوە حسابەکانیان سفر دەکردەوە و کۆی پارەکانیان دەخستە سەر حیسابی خۆیان و دواتریش تەلەفۆنەکانیان دادەخست، کە بەم شێوەیە فێڵیان لە چەندین هاووڵاتی کردووە.تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە خەڵکی شاری دهۆکن، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەستگیر کراون.ئەوانەی فێڵی هاوشێوەشیان لێ کراوە، دەتوانن بێن داوای یاسایی تۆمار بکەن، بۆئەوەی مافەکانیان بۆ بگەڕێنینەوە.داواکارین لە هاووڵاتیان دڵنیا بن لە ڕاستی و دروستیی نووسینگەکان ئەوکات مامەڵە
بکەن.#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه