نەخۆشخانەی پێشمەرگە سەرجەم پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان لەبارەی چارەسەركردن و نەشتەرگەریی ئاگادار دەكاتەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ 6ی نیسانی 2025، بڵاوی كردەوە: "نەخۆشخانەی پێشمەرگە سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و چارەخوازان ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی کە نیازی سەردانیکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان هەیە، پزیشکانی نەخۆشخانە بۆ مانگی چوار بەپێی ئەوەی کە لە خشتەی ڕۆژانەی ڕاوێژکاری پزیشکانی پسپۆڕدا هاتووە ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش و چارەخوازان بکەن."
ئاماژە بۆ ئهوهش كراوە، كە ڕۆژانی هەینی و شەممە پشووی فەرمییە و ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممەش نەشتەرگەی لە نەخۆشخانە ئەنجام دەدرێت.
جەختیش كراوەتەوە، كە پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانە 24 کاتژمێر ئامادەبوونیان هەیە بۆ چارەکردنی هەر ڕووداوێکی فریاکەوتنی لەناکاو، هەروەها بەپێی ئەو ڕۆژانەی هەفتە کە لە خشتەدا هاتووە، پزیشکانی پسپۆڕ ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش بکەن.
داواش لە پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان كراوە بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بكەن.
07502355830
07512236696
پێشترد. دانا ئەحمەد، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر، بە پێگەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندبوو: ''ئەو نەخۆشانەی سەردانیمان دەکەن، هەموو خزمەتگوزارییەکانیان بەخۆڕایی پێشکەش دەکرێت و هیچ بڕە پرەیەک بەرامبەر بە پێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستی وەرناگیرێت بە نەشتەرگەرییشەوە، هەمووی بێ بەرامبەرە".
وەڵام بدەوه