Kurdistan Press - وەزارەتی پەروەردە : پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە دەبێت وەزارەتی پەروەردە : پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی پەروەردە : پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە دەبێت

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بۆ ئەمساڵی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان تەواوی ئامادەکاریەکان کراون و ھیچ کێشەیەکمان نیە و لەوادەی خۆیدا پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی نوێ دەست پێدەکات بەبەشداری ملیۆنێک و ٧٥٠ ھەزار قوتابی و نزیکەی ١٥٠ ھەزار مامۆستا و یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە دەبێت.

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەیوان عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئامادەکاری تەواو بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کراوە و لە ١ی٩ سەرجەم مامۆستایان دەست بەکاربوون و ھەموو قوتابخانەکان ئامادەن و ئەو شوێنانەی پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە ھەبووە کراوە و پەرتووکی نوێ چاپکراوە و ئەوەی رێنماییە دەرچووە، بۆیە ئامادەکاریەکان زۆر باشکراون، کە ١٤ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن  لەسەرجەم قوتابخانەکان دەستپێدەکات و ئەم چەند رۆژە دیاریکراوە کە مامۆستایان و قوتابیان خۆیان رێکبێخن و ھەرچی پێویستە ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پرۆسەی خوێندن دەستپێبکەن".

سەیوان عەلی گوتیشی: "ئەمساڵیش نزیکەی ملیۆنێک و ٧٥٠ ھەزار قوتابیمان ھەبوو، لەگەڵ مامۆستایانیش بەوانەبێژانەوە دەگاتە نزیکەی ١٥٠ ھەزار مامۆستا، کە ئەمساڵ دەوام دەکەن و وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە، بۆیە ئەمساڵ پێشوەختە ئامادەکاری باش بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کراوە و ھیچ گرفتێکمان لەبەردەم نیە و ھیوادارین ساڵێک بێت کە سەرجەم قوتابیان تێیدا سەرکەوتووبن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا