Kurdistan Press - سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک پارک و باخچەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەکات سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک پارک و باخچەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک پارک و باخچەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەکات

سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەمەبەستی ڕێکخستنەوەو بایەخدانی زیاتر،" بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک پارک و باخچەی گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەکات و
لە نزێکەوە گوێبیستی داخوازیەکانی هاوڵاتیان دەبێت

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/4/3،
ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە یاوەری بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان و سەرپەرشتیاری پلان و هونەری، ژمارەیەک لە پارک و باخچەکانی
لە ناو گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەسەرکردەوە .

ئامانجی بەسەرکردنەوەکەی  بەڕێز سەرۆکی شارەوانی، بەدواداچوون و بایەخدانی زیاتر بوو بە پارک و باخچەی
ناو گەڕەکەکانی هەولێر و فراوانکردنی ڕێژەیی سەوزایی و ڕێکخستنەوەو نۆژەنکردنەوەی هەموو ئەو ،پێداویستیە خزمەتگوزاریانە بوو کە ڕۆژانە هاوڵاتیان و خێزانەکان سوودی لێ وەردەگرن و کاتەکانیان تێدا بەسەر دەبەن ...
لەو نێوەندەشدا سەرۆکی شارەوانی لە نزیکەوە گوێبیستی  پێشنیارو داخوازیەکانی ژمارەیەک هاوڵاتیانی چەند گەڕەکێک بوو،  بەڵێنی پێدان داواکاریەکانیان بەزووترین کات جێبەجێ بکات .

هاوکات ئەم مەبەستەش سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی ڕاسپارد کە هەرچی زووە کاری چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوە بۆ ئەم پارکانە ئەنجام بدرێت و سیمایەکی جوانتر ببەخشێت بە تەواوی پارک و باخچەکانی شاری هەولێری خۆشەویست و فەراهەمکردن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکانی شاری هەولێر .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا