ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-4-2025،
ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە یاوەری بەڕێوەبەری شارەوانی چوار، بەمەبەستی کارەکانی ڕێکخستنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، هەردوو بازاڕی لەنگەی کۆن و لەنگەی نوێی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ ڕەوشی بازاڕەکە کردوو لەگەڵ ژمارەیەک کاسبکار دوا، بۆ بابەتی ڕێکخستنەوەو دوورکەوتنەوە
لە هۆکارەکانی ئاگر کەوتنەوەو یاخود هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لە وەرزی هاویندا...
بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر گوتی؛" دەبێت کاسبکاران خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵواسینی پەردەو گرنگی بدەن بە سیستەمی ئاگر کوژێنەوەو هەروەها پابەندبن بە ڕێنماییەکانی شارەوانی و هاوکاری زیاتری تیمەکانمان بکەن، ئەوەش پێویستە دوکاندارو کاسبکاران لە دوای تەواو بوونی کارەکانیان بەتایبەت لە شەواندا
کەل و پەلەکانیان ببنە ژوورەوە، بەو کارەش کاسبکار دوور دەکەوێتەوە لە ڕووداوە نەخوازراوەکان بەبێ هیچ زەرەر و زیانێک کە لە بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەرو ماڵی کاسبکارانە .
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەمەبەستی کارەکانی ڕێکخستنەوە، سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی4 بەسەر دەکاتەوە
6رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه