Kurdistan Press - نڕخی ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری ئەزموونییە نڕخی ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری ئەزموونییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری ئەزموونییە

بڕیارە ناوەڕاستی مانگی چوار بەفەرمی نرخ بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دابنرێت، ئەوەی ئێستا هەیە ئەزموونییە و نامێنێ.

کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، تائێستا لە بەشێکی شارەکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک جێبەجێ کراوە و بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بگرێتەوە.

 لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە مانگی چوار بڕیار لەسەر نرخی کارەباکە دەدرێت و بە کۆدەنگی بڕیاری لەسەر دەدرێت نەوەک تەنیا لایەنێک بڕیار بدات.

نرخی هەر کیلۆ واتێک هەر ئاوا دانانرێت، هەڵسەنگاندن دەکرێت،  بەجۆرێک دادەنرێت لەگەڵ گوزەران و ژیانی هاونیشتمانیان بگونجێت و لەوەی ئێستا هەیە هەرزانتر دەبێت.

ژمارەکان وا دەڵێن: ئێستا بە چوار شێواز نرخی کیلۆوات دادەنرێت:

سفر بۆ 400 کیلۆوات بە نرخێک، 400 بۆ 800 کیلۆوات زیاتر دەبێت، 800 بۆ هەزار و 200 کیلۆوات گرانتر دەبێت، 1200و زیاتریش گرانتر دەبێت، واتە تا زیاتر کارەبا بەکاربهێنرێت نرخەکەی گرانتر دەبێت.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەشێک لە خەڵک گلەییان هەبوو و دەیانگوت گرانە، زۆربەی گلەییەکانیش بەهۆی ئەوە بوون شارەزای سیستەمەکە نەبوون و کارەبای زۆریان بەکاردەهێنا و ئامێری زیادەیان نەدەکوژاندەوە، ئێستا کە شارەزابوون گلەییەکان کەمتر بوونە. بەشێکی دیکەیان گلەییان هەبوو، ئەیانوت نرخی کیلۆ واتی کارەبا زۆرە.

 لەکاتی دانانی نرخی فەرمی گلەیی و نیگەرانی هاونیشتمانیان لەبەرچاو دەگیرێت، دانانی نرخی کیلۆواتیش هەر بە چوار شێوازی جیاواز دەبێت، بەڵام هەرزانتر دەبێت لەوەی ئێستا هەیە. پڕۆژەی ڕووناکی حەوت مانگە چووەتە قۆناغی جێبەجێکردن، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک 35 گەڕەک و ناوچە کارەبایان کراوەتە 24 کاتژمێری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه