Kurdistan Press - دوو شەپۆلی باران بارین بەڕێوەیە دوو شەپۆلی باران بارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو شەپۆلی باران بارین بەڕێوەیە

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی  ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، لە کاتەکانی نیوەرۆوە ھەورە بروسکە و تاوە باران لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی سۆران چالاکتر دەبێت و ھەندێک کات بارانی بەخوڕ دەبارێت و پاشان بەکاریگەری لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین بەشێوەی نمە باران و لەھەندێ شوێنیش تاوە بارانی مامناوەند دەبارێت و ئێوارە کۆتایی پێدێت

زیاتر گوتی، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە تەنھا لە ناوچە شاخاوییەکان بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا سێ پلە نزمدەبێتەوە، بای باشووری رۆژھەڵات کاتەکانی نێوان نیوەرۆی سبەی بۆ ئێوارە چالاک دەبێت بە خێرایی 15 تا سەرووی 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت.

باسی لەوەش کرد، رۆژانی پێنجشەمە و ھەینی کەش سەقامگیر دەبێت، لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان دەکەوێتە بەرکاریگەری تەوژمە ھەوایەکی تەر و شێدار کە لە دەریای سوور و کەنداوی عەرەبیەوە درێژ دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت بەدرێژای کاتەکانی رۆژی شەممە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ھەورە بروسکەی بەھێز و تەرزە و لێزمە باران لەو ناوچانەدا چالاک ببێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاویش لەھەندێ کات و شوێندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه