Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران

بڕیار وایە دوای جەژنی رەمەزان، تیروپشكی زەویی فەرمانبەران لە شارەوانییەكان ئەنجام بدرێت، دواتر ژمارەی زەوییەكان رەوانەی ئەو فەرمانگانە بكرێن كە فەرمانبەرەكانیان زەوییان وەرگرتووە.

تا ئێستە 300 هەزار كەس رەزامەندیی وەرگرتنی زەوییان بۆ دراوە، تەنیا نزیكەی 100 ھەزار كەس ماون، بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی شارەوانی ئەوانیش لە ماوەیەكی نزیكدا رەزامەندییان بۆ وەردەگرن.

سەربەست مەولوود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند ناردنی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەشت ساڵ و زیاتر خزمەتیان ھەیە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوامە، تا ئێستە رەزامەندی بۆ 300 ھەزار كەس وەرگیراوە و نزیكەی 100 ھەزار كەسیش ماوە، لە ماوەیەكی نزیكدا لە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی بۆ سەرجەم ئەو كەسانە وەردەگرین كە مەرجەكانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە  .

روونیشی كردەوە، ئەو كەسانەی کە ئێستە وردبینی لە ناوەكانیان دەكرێت، رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت و ماوە رەزامەندییان بۆ وەربگرین، ھێزی پێشمەرگە، خانەنشین و بەشێكی وەزارەتی ناوخۆن، ئەوانەی تر زۆرینەیان رەزامەندییان وەرگرتووە، تەنیا ئەوە ماوە شارەوانییەكان زەوییان بۆ تەرخان بكەن و بەسەریاندا دابەش بكەن، بۆیە لەمەودوا ناوی ھێزی پێشمەرگە و خانەنشین و ئەوانەی ماون بە وەجبە رەوانە دەكەین، ھەوڵ دەدەین لە ماوەیەكی كەمدا سەرجەمیان رەزامەندییان بۆ بگەڕێتەوە. دوای جەژن تیروپشكی ناوی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ژمارەی زەوییەكانیان دەكرێت كە ناویان لە وەرگرتنی زەوی دەرچووە، دواتر ژمارەی زەوییەكانیان بۆ دەنێردرێ‌ بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەی بەناوكردن بكەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه