ئه‌مساڵ 15 رۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنی ره‌مه‌زان، ده‌ستپێك و كۆتایی مانگه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو و به‌پێی راپۆرته‌كه كه پشتی به زانستی گه‌ردوونناسی به‌ستووه، سبه‌ی یه‌كشه‌م یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه.
له راپۆرته‌كه‌دا كه له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ بڵاوی كرده‌وه، باسی له‌وه كردبوو به پێچه‌وانه‌ی ساڵی رابردوو كه ره‌مه‌زان 30 رۆژ بوو و له یه‌ك رۆژدا هه‌موو وڵاتان به‌یه‌كه‌وه جه‌ژنیان كرد، ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌بێت و ره‌مه‌زان بۆ هه‌ندێك وڵات 30 رۆژ و بۆ هه‌ندێك وڵاتی تر 29 رۆژ ده‌بێت.
ئه‌وكات ئاماژه به‌وه كرابوو به‌پێی زانستی گه‌ردوونناسی، وڵاتانی مسوڵمان له یه‌ك رۆژدا ده‌ست به رۆژووگرتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك وڵات له‌وانه‌ش ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵاتی تری وه‌ك شیعه‌كانی عێراق، رۆژێك دره‌نگتر ده‌ستیان به رۆژووگرتن كرد و رۆژی یه‌كه‌میان خوارد. شیعه و سوننه جگه له‌وه‌ی له راگه‌یاندنی مانگی نوێی كۆچی هه‌ندێك جیاوازی له ته‌فسیر و فتواكانیان هه‌یه، له هه‌مان كاتدا زۆرجار ئه‌مه به سیاسی ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه نه جه‌ژن ده‌گرن و نه به‌ڕۆژوو ده‌بن.
هه‌رچه‌نده له ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زان، هیلالی مانگ له ژماره‌یه‌ك وڵاتانی مسوڵمان بینرا و ده‌رفه‌تی بینینی مانگ سه‌رووی نیو سه‌عات بوو، به‌ڵام بۆ راگه‌یاندنی جه‌ژن ده‌رفه‌ته‌كه كه‌متر ده‌بێت، بۆیه‌ش ئه‌و گومانه زاڵه كه به‌شێك له وڵاتان یه‌كشه‌م نه‌كه‌نه جه‌ژن و دووشه‌م به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن رابگه‌یه‌نن.
به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زان، رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژن له ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی هاوشێوه نابێت و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ''وشه''، له رۆژهه‌ڵاتی هیندستانه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی كه مالیزیا و ئه‌نده‌نووسیا و فیلیپین و چه‌ندان وڵاتی تر ده‌گرێته‌وه، ره‌مه‌زان 30 رۆژه و رۆژی دووشه‌م 31ی ئادار یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه، به‌ڵام له هیندستانه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوا كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و رۆژئاوای گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه، ره‌مه‌زان 29 رۆژه و سبه‌ی یه‌كشه‌م 30 ئادار یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ش ئه‌وه‌یه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی ئادار له شاری هه‌ولێر، خۆر له سه‌عات 6:23 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ سه‌عات 6:32 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت و نۆ خوله‌ك له دوای ئاوابوونی خۆر، ئه‌وجا مانگ ئاوا ده‌بێت كه هێمایه بۆ ده‌ستپێكردنی مانگێكی نوێی كۆچی و كۆتاهاتنی مانگی ره‌مه‌زان.
به ئاسۆی شاری مه‌ككه‌ش هه‌مان شت روو ده‌دات، خۆر سه‌عات 6:34 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ 6:42 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت و ده‌رفه‌تی بینینی مانگ له مه‌ككه ته‌نیا هه‌شت خوله‌كه، كه‌مێك ئه‌سته‌مه له هه‌ولێر و مه‌ككه و وڵاتانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاسانی مانگ ببینرێت، به‌ڵام به‌پێی زانستی فه‌له‌كناسی مانگ نوێ ده‌بێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك شاری تریشی كردووه‌ته بنه‌ما و تا زیاتر به‌ره‌و رۆژئاوا بڕۆی، ده‌رفه‌تی بینینی مانگی یه‌ك شه‌وه زیاتر ده‌بێت. بۆ نموونه له ره‌باتی پایته‌ختی مه‌غریب ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تی بینینی مانگ له وڵاتانی تری مسوڵمان زیاتره و مانگ 20 خوله‌ك دوای ئاوابوونی خۆر ئاوا ده‌بێت.
له تاران ده‌رفه‌ته‌كه ته‌نیا هه‌شت خوله‌كه، له ئیسلام‌ئاباد سێ خوله‌ك و له نیودیهلی دوو خوله‌كه، به‌ڵام له جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نووسیا مانگ نوێ نابێته‌وه، چونكه مانگ به‌ر له ئاوابوونی خۆر ئاوا ده‌بێت و ناچارن سبه‌ی یه‌كشه‌م 30 ئاداریش به‌رۆژوو بن و 31ی ئادار بیكه‌ن به جه‌ژن. له كوالالامپووری پایته‌ختی مالیزیاش هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه و وه‌ك له سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه‌ش ئاماژه‌ی پێ كرا، له رۆژهه‌ڵاتی هیندستان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی 31ی ئادار یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنیانه، به‌ڵام به‌ره‌و رۆژئاوا 30 ئادار ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
جیاوازیی نێوان و شه‌رع و زانست له دیاریكردنی ده‌ستپێكردنی مانگی نوێی كۆچی، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه له شه‌رعدا باس له‌وه كراوه هه‌ر كاتێك مانگی یه‌ك شه‌وه له دوای ئاوابوونی خۆر به چاو بینرا، ئه‌وا بۆ سبه‌ی ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی نوێی كۆچی. زانستیش هه‌مان ئه‌و قسه‌یه ده‌كات، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه هه‌ندێك جار مه‌ودای نێوان ئاوابوونی خۆر و ده‌ركه‌وتنی مانگ زۆر كه‌مه، یان به‌هۆی هه‌ور و پیسبوونی ئاسمان، چاو له توانایدا نییه بیبینێت، له كاتێكدا مانگی نوێ ده‌ستی پێ كردووه.
له كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی فه‌له‌كناسی و كاته‌كانی ئاوابوونی خۆر و مانگ، پشتی به timeanddate به‌ستووه، پێوه‌ره سه‌ره‌كییه زانستییه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك له ئاوابووندا مانگ كه‌وته دوای ئاوابوونی خۆر، ئه‌وا مانگی نوێ ده‌ستی پێ كردووه و ئێسته كه زانست پێش كه‌وتووه، به ئاشكرا دیاره له هه‌ر رۆژێكی ساڵدا چ كاتێك مانگ و خۆر ئاوا ده‌بن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌كرێ ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زان و كۆتایی هاتنه‌كه‌شی ده‌ستنیشان بكرێت.
جێی باسه ساڵی كۆچی 355 رۆژه و 10 رۆژی له ساڵی هه‌تاوی كه‌متره و ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر 12 مانگه‌كه‌دا دابه‌ش بكرێت، هه‌ر كامێكیان 29 رۆژ و نیویان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه به‌شێك له مانگه‌كانی كۆچی 30 رۆژ و به‌شێكی تریان 29 رۆژن و ساڵانه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و هه‌ندێك ره‌مه‌زان ده‌بنه 30 رۆژ.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌مساڵ به‌شێك له وڵاتانی مسوڵمان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی بینینی مانگ له ئێواره‌ی رۆژی 29ی ئادار كه‌مه، سبه‌ی نه‌یكه‌ن به جه‌ژن و شیعه‌ی عێراق هه‌رزوو له رێگه‌ی فه‌توای عه‌لی سیستانی یه‌كلای كردووه‌ته‌وه كه رۆژی دووشه‌م یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنیانه، ئێرانیش رۆژی دووشه‌می به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاری كردووه.
دێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و وه‌قفی سوننه و وڵاتانی تری مسوڵمان، ئایا پشت به زانستی گه‌ردوونناسی ده‌به‌ستن یان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن مانگ ببینن، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی بینینی مانگ بكه‌ن، ئه‌وا وه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێی دا زۆر ئه‌سته‌مه مانگ ببینرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ نوێ ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ریش پشت به زانستی گه‌ردوونناسی ببه‌ستن، ئه‌وا سبه‌ی رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
سعوودیه له‌و وڵاتانه بووه كه بایه‌خی زیاتری به زانستی گه‌ردوونناسی داوه و بۆ راگه‌یاندنی ره‌مه‌زان و جه‌ژن پشتی پێ به‌ستووه، هه‌رچه‌نده وه‌قفی سووننه راسپێردراوه ئێواره چادێریی بینینی مانگ بكه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ر لایه‌نه زانستییه‌كه زاڵ ببێت و سبه‌ی بكرێته جه‌ژن.
وەڵام بدەوه