ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خشته‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 26ى 3ى 2025)ى بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا له یه‌كه‌م بڕگه‌دا ده‌نگدانه له سه‌ر به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر 8ى ئێواره دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات.
له یه‌كه‌م بڕگه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا، ده‌نگ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ده‌درێت، هەرچەندە بڕیار بوو شەوی رابردوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت لەبارەی چەند تەوەرێك كە یەكێك لە بڕگەكان، بریتی بوو لە دەنگدان بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دانیشتنەكە هاوكات بوو لەگەڵ یاریی تۆپی پێی (عێراق - فەڵەستین)، دانیشتنەكە ڕێژەی یاسایی تەواو نەكرد و گومان دەكرێ پەرلەمانتارەكان لەبەر سەیركردنی یاریی تۆپی پێ، بەشدارییان لە دانیشتنەكە نەكردبێت.
له بڕگه‌كانى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه هاتووه، گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای حه‌شدى شه‌عبی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی تر.
پێشتر له، 24ی 3ی 2025، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئێستا، بەسوپاسەوە ڕەزامەندیی بەرێزان سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقم وەرگرت بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی ڕۆژی سێشەممە."
ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە "بەوەش داوایەکی سەرۆک بارزانی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابومان بە نوێنەر و کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێبەجێ کرا و لەگەل فراکسیونەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساكە تێپەرێت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نڕخی زێڕ فڕی
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه