Kurdistan Press - پارێزگاری هه‌ولێر : پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد ئیلهام مه‌دفه‌عی كرد پارێزگاری هه‌ولێر : پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد ئیلهام مه‌دفه‌عی كرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هه‌ولێر : پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد ئیلهام مه‌دفه‌عی كرد

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 24.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، بە ئامادەبوونی فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند ناوداری عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد ئیلهام مه‌دفه‌عی كرد .
ناوبراو خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ربری و دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ بەردەوام ئەوەی گوتووە کە لە بنەڕەتدا کورده‌و شانازی بە کوردبوونی خۆیەوە دەکات، گوتیشی باوکم دزەییە و دایکیشم شێروانییە .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر، هیوای ته‌ندورستی باشی بۆ خواست و، جه‌ختی كرده‌وه، كه‌وا ئیلهام مه‌دفه‌عی ‌ یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ ستایلێكی تایبه‌تی‌‌ خۆی هه‌یه‌ و شه‌یدایانی گۆرانیه‌كانی یه‌كجار زۆرن و توانیویه‌تی به‌‌ تێكه‌ڵ كردنی ژه‌نینی گیتاری رۆژئاوایی‌ و گۆرانی فۆلكلۆری عێراقی ناوبانگی جه‌ماوه‌ری په‌یدا بكات .
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ بیرۆكه‌و پلانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئیلهام مه‌دفه‌عی كرا، كه‌ به‌ نیازه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز لە ماوەی داهاتوو ئه‌نجامی بدات .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا