Kurdistan Press - ماوەی لێخۆشبوونی سزایەک درێژکرایەوە ماوەی لێخۆشبوونی سزایەک درێژکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ماوەی لێخۆشبوونی سزایەک درێژکرایەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆ دەبێتەوە، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزاكانی هاتوچۆ بوو.

بەگوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕگەی یەكەم لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پێشنیازی وەزارەتەكەی بۆ درێژەدان بە كاركردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە داشكاندنی ڕێژەی 20% لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ بۆ شەش مانگی تر پێشكەش دەكرێت، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی درێژەپێدانی بڕیارەكە لە 01-01-2025 تا 01-06-2025 بەردەوام بێت.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران رای گەیاند، لێخۆشبوونی 20٪ـی سەرپێچیی هاتوچۆ تا 01-06-2025 درێژ كرایەوە

لە ماوەی رابردوودا هاووڵاتییان دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی بەو بڕیارەی حكوومەت و ئەو لێخۆشبوونەیان بە گرنگ زانی.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه