Kurdistan Press - لو بەغداوە زەنگی مەترسیدار لێدرا لو بەغداوە زەنگی مەترسیدار لێدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لو بەغداوە زەنگی مەترسیدار لێدرا

گوتەبێژی پێشتری حكوومەتی عێراق رای گەیاند، لە ئەنجامی ئاڵۆزبوونی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، پێشبینی دەكات وڵاتێك نەمێنێتەوە بەناوی عێراق.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ  میدیاكار و گوتەبێژی پێشتری سەرۆكی حكوومەتی عێراق، "مستەفا كازمی: لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، لەسەر ئەو پێشهاتانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوونەتە ئارا دەڵێت: ناوچەكە ژانی گرتووە، لەگەڵ سەردەمی دوای جەنگی جیهانی یەكەمدا جیاوازی زۆر نییە".

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ باسی لەوەش كردووە، بارودۆخەكە لە كاتی سەردەمی شەڕی یەكەمی جیهانی دەچێت، ئەو كاتەی سنووری وڵاتان هاتە ئارا و كۆمەڵێك وڵاتیش دروست بوون.

قسەكانی ئەو بەرپرسەی پێشووی حكوومەتی عێراق وا لێكدەدرێتەوە كە ناوچەكە دابەش دەكرێت و سنووری نوێ دێتە ئارا، بۆیەو پێشبینی دەكات وڵاتێك نەمێنێتەوە بەناوی عێراق.

ئەم قسانەی ئەو میدیاكارە، ترسی زۆرینەی سیاسییەكانی ئێستەی ناوچەكەیە بەتایبەت عەرەبی شیعەی عێَراق، لەسەر زاری مالیكیشەوە چەندان جار هۆشداریی لە مەترسیی لێكترازانی سنوورەكانی ناوچەكە دراوە.

ئەم قسانەی بەرپرسانی عێراق و ناوچەكەش لە دوای ئەوە هاتە ئارا كە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند، نەخشەی ناوچەكە دەگۆڕین و هەوڵەكانی ئیسرائیلیش وادەردەكەوێت ئەو پڕۆژەیە دەست پێ كرابێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه