Kurdistan Press - لە ڕۆژئاوای کوردستان لایەنە کوردییەکان ڕێککەوتن کرد لە ڕۆژئاوای کوردستان لایەنە کوردییەکان ڕێککەوتن کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ڕۆژئاوای کوردستان لایەنە کوردییەکان ڕێککەوتن کرد

سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا رای دەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكی گرنگ و تایبەت لەنێوان ئەنەكەسە و پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچووە و كۆبوونەوەكە كۆتایی هاتووە و دڵخۆشكەربووە، "رێككەوتن" دروستبووە.

ئەمڕۆ سێشەم  18ی ئادار، جدعان عەلی سەرۆكی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا لە هەرێمی كوردستان، بە  راگەیاند، كۆبوونەوەكەی ئەنەكەسە و پەیەدە گرنگ و تایبەت بووە لەسەر پرسی كورد لە سووریا و تەوەرەكانی كۆوبونەوەكە تەنیا دۆزی كورد بووە و باسی شتی تر لە دەرەوەی كورد نەكراوە.

روونی كردەوە، ئەو كۆبوونەوەیە زۆر باش و دڵخۆشكەر بووە و رێككەوتن هەبووە، "بەڵام چەند رۆژی داهاتوو بە وردی هەموو شتێك ئاشكرا دەكەین."

ئەو باسی لەوە كرد، ئەنەكەسە و پەیەدە كۆبوونەوەكە بە ئەرێنی باسكردووە، ئەوەی پێوەندی بە كورد و داهاتووی كورد بێت لە سووریا قسەی لەسەر كراوە و هەردوولا كۆكبوون لەسەر مافەكانی كورد لە داهاتووی سووریا و رێككەوتن دروستبووە لەنێوان پەیەدە و ئەنەكەسە، ئەم رێككەوتنەش كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر دۆزی كورد لە سووریا.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا