ناوی 54 هەزار فەرمانبەری دیکەی سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە و لەم هەفتەیەدا ژمارەیەکی دیکەی ناوی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە.
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگهیاند: ئەمڕۆ ناوی 54 هەزارفەرمانبەری دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕایەوه و لەم هەفتەیەدا ژمارەیەکی دیکەی ناوی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە.
لە 27ـی ئاداری 2024، لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی. بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
وەڵام بدەوه