Kurdistan Press - لە هەولێر کەسێک خۆی خۆی ڕفاندووە لە هەولێر کەسێک خۆی خۆی ڕفاندووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر کەسێک خۆی خۆی ڕفاندووە

بەنگلادیشییەك لە هەولێر لەماوەی ڕابردوودا داوای بڕی 12 هەزار دۆلاری لە خێزانەكەی كردووە، كە بۆی بنێرنە هەولێر تا بیداتەوە قەرز، بەڵام خێزانەكەی ئەوە ڕەت دەكەنەوە، كە ئەو بڕە پارەیەی بۆ بنێرن، بۆیە ئەویش هەڵساوە بە دروستكردنی سیناریۆیەك، وای نیشان دەدات، كە ڕفاندوویانە، بۆ ئەو مەبەستەش گرتەیەكی ڤیدیۆییان لەگەڵ هاوڕێیەكیدا گرتووە و بۆ خێزانەكەی ناردووە، دواجار لێی ئاشكرا دەبێت و پۆلیسی هەولێر هەردووكیان دەستگیر دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی 3ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی هەواڵمان پێگەیشت سەبارەت بە ڕفاندنی هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی لە شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد."

ئاماژە بەوەش دەكات، كە "لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە ئەمە سیناریۆی خۆیان بووە، بەوەی کە یەکێک لەو هاووڵاتییە بەنگلادیشیانە داوای لە خێزانەکەی کردووە بڕی (12 هەزار دۆلار)ی بۆ بنێرنەوە بۆ دانەوەی قەرز بە هاوڕێکانی، بەڵام خێزانەکەی ڕازی نەبووە، بۆیە ئەویش هەڵساوە بە دانانی سیناریۆیەک و لەگەڵ هاوڕێیەکیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساختەی تۆمار کردووە، کە گوایە ئەشکەنجە دەدرێت و بەبارمتە گیراوە، گرتەکەشی ناردووە بۆ خێزانەکەی بۆئەوەی داوا بکەن لەو کەسەی کە بەبارمتەیان گرتووە، تا بڕی پارەکە نەنێرن، ئازاد ناکرێت."

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "دوای لێکۆڵینەوەکان، بۆمان دەرکەوت، کە ئەمە سیناریۆیە، بۆیە لە ئێستادا خۆی و هاوڕێکانی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کراون و دراونەتە دادگە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه