سەرۆكی لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، كەمكردنەوەی كاتی رۆژوو بۆ بانگی عەسر پێچەوانەی قورئان و شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە و شتێكی لەو شێوەیە ناكرێت.
ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە كە یەكێك لە وڵاتە ئیسلامییەكان بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ساڵی داهاتوو، رۆژگرتن تا بانگی عەسر دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەم 17ی ئادار، پرۆفیسۆر د. شێخ حەسەن موفتی سەرۆكی لیژنەی فەتوای هەرێم راگەیاند، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی كەمكردنەوەی كاتی رۆژوی مانگی رەمەزان بۆ بانگی عەسر، پێچەوانەی دەقەكانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە، دەستكاریكردنی شەرعی خوایە، دەبێتە هۆكاری كوفر و دەرچوون لە ئاینی راستی.
روونی كردەوە، قورئان دەفەرموێت "ثم أتموا الصیام إلی اللیل"، رۆژوەكان بەتەواوی بگرن و مەیشكێنن تا شەو، مەبەستی شەو سەرەتای شەوە كە ئێوارەیە، بۆیە كەمكردنەوەی ئەو كاتە بۆ كەس ناچێت سەروو كوفریشە.
ئەو باسی لەوەش كرد، ئەمجۆرە قسانە لەو كاتەدا باش نییە، فەتوای جیاواز دروست دەبێت و ئەوەش نیشانەی هاتنی قیامەتە و شتەكە باش نییە.
وەڵام بدەوه