Kurdistan Press - ئەمریکا بڕیاری کۆتایی دا ئەمریکا بڕیاری کۆتایی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بڕیاری کۆتایی دا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، راپۆرتی وەرزی كۆتایی ساڵی رابردووی بڵاو كردەوە و  بەپێی راپۆرتەكە، یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هەنگاوی زۆرباشی بڕیوە و تا ئەیلوولی 2026، گواستنەوەی هێزەكانی سەربە یەكەی 70 و یەكەی 80 بۆ سەر وەزارەتەكە كۆتایی دێت.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، 11 یەكە بۆ ئەو هێزانە دادەمەزرێن كە دەگوازرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیان نزیكەی 138 هەزار پێشمەرگە دەبێت، بەسەر دوو فەرماندەیی ناوچەییدا دابەش دەبن.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، هێزەكانی دژەتیرۆری حزبی، پۆلیسی پاراستنی نەوت و پۆلیسی سەربازی، لە دەرەوەی یەكخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەمێننەوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، 17 هەزار پێشمەرگە لە ناو وەزارەتەكەیان ماون كە مووچەكانیان بكرێت بە ئەلیكترۆنی، 70 هەزار پێشمەرگەی تریش ناویان بۆ وەرگرتنی مووچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی تۆمار كراوە، ئەمەش سوودی دەبێت بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و رۆتین

بەگوێرەی راپۆرتەكە، پێكهێنانی فەرماندەییەكان پێویستی بە پەسندكردنی پلانەكەیە لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. 

راپۆرتەكە دەڵێت، 100٪ـی ئەوانەی دەبێت خانەنشین بكرێن، تا تشرینی یەكەمی 2026 خانەنشین دەكرێن. ئێستە لە 36 هەزار پێشمەرگە كە گەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی، 18 هەزاریان خانەنشین كراون. راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەوانەی خانەنشین نەكراون، پێنج هەزاریان لە یەكەی 80 و 13 هەزاریشیان لە یەكەی 70ـن.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه