لە ساڵڤەگەڕی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن. پێزانینی زۆرمان بۆ قوربانیدانەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەڵەبجە، بە تایبەتی بریندارانی کارەساتەکە و کەسوکاری سەربەزری شەهیدان هەیە.
هەرچەندە بەشێک لە بەرپرسیار و ئەنجامدەرانی سەرەکیی ئەم تاوانە، بە سزای خۆیان گەیشتن، بەڵام سەرەڕای تیپەڕبوونی (37) ساڵ، بەسەر ئەم کارەساتە مەزنە، هێشتا زام و برینەکانی ئەم تاوانە ساڕێژ نەبوون. بۆیە ئەرکی هەموومانە، کار لەپێناو زیاتر ناساندنی جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفال و هەموو تاوانەکانی دی، کە بەرانبەر گەلی کوردستان کران بکەین و خزمەتێکی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و قوربانییانی ئەم تاوانانە بکەین.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێت کە خزمەتێکی شایستەی هەڵەبجەییەکان و قوربانییانی دیکەی جینۆسایدی گەلی کوردستان بکات. لە ساڵانی ڕابردووشدا، چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لە پارێزگەی هەڵەبجە ئەنجامداوە، بەڵام دەشزانین هەڵەبجە پێویستی بە خزمەتی زیاتر هەیە، لەم ڕووەوە، دانیشتووانی بەڕێز و قوربانیدەری پارێزگەی هەڵەبجە دڵنیا دەکەینەوە کە لە داهاتووشدا، زیاتر و باشتر خزمەتی ئەو ناوچەیە دەکەین.
ئەوەی جێی داخە، حکومەتی فیدراڵ تا ئێستا، بەرپرسیاریێتیی دەستووری و یاسایی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی بنەماڵە و کەسوکار قوربانییان و شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان جێبەجێ نەکردووە. تەنانەت تا ئێستاش، ئەنجومەنی نوێنەران پرۆسەی بەپارێزگەبوونی هەڵەبجەی پەسەند نەکردووە. بۆیە داوا دەکەین چیتر کەمتەرخەمی بەرانبەر قوربانیدانەکانی هەڵەبجە نەکرێت و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووبکرێنەوە و بەپارێزگەبوونەکەشی لە زووترین کاتدا پەسەند بکرێت.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا بڕیاری کۆتایی دا
ئەمرۆ
ئاگاداریەکی گرنگ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هاوڵاتیان
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه