نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، باس له رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان له كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش دەكات و رایدەگەیەنێت كە "ئه‌مڕۆ به فه‌رمی له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای هێزه هاوبه‌شه‌كان رۆڵی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی كوردستان به‌رز نرخێدنرا."
رۆژی هەینی 14/3/2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ”دوای چەندان ساڵ بەدواداچوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سووریا بە ناوی عەبدوڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە (ئەبوو خەدیجە) لە چالاکییەکدا کوژرا، بەڵام ”بەداخەوە لە ڕاگەیاندراوی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ‌دا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە. ئەم نادیدەگرتنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ.“
وێڕای ناونەهێنانی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن سوودانی، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە فەرمی رایگەیاند كە كوشتنی سەركردەكەی داعش لە ئەنجامی هەماهەنگیی وڵاتەكەی بووە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، راگەیاند: "پێشمه‌رگه رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له 2014 تاكوو ئێستا، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له گه‌یاندنی هه‌موو زانیارییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌شدار بوون له هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری عێراق، هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به هاوبه‌شیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئه‌نجام دراون، ده‌توانم بڵێم هێزی ئه‌منیی كوردستان رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌ی دوینێ ئه‌نجام درا، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له به‌غدا ئاماژه به رۆڵی چالاكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان كرا، له گه‌یاندنی زانیاریی هه‌واڵگری بەوەی زانیاری‌یان دایه شوێنی مه‌به‌ست، به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ سوپای هاوپه‌یمانان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان توانرا ئه‌و كاره گرنگه ئه‌نجام بدرێت، بۆیه له ئاستی نێوده‌وڵەتیدا باس له ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کوردستان كرا بۆ بنبڕكردن و كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی داعش.»
له‌باره‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ نه‌هێنانی ناوی ده‌زگا ئه‌منییەکانی كوردستان له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه، گوتیشی: "به‌داخه‌وه ئەمە نابێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هێزی پێشمه‌رگه نادیدە بگرن و له‌كه‌داری بكه‌ن، یان لە رۆڵی كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق باس له هێزی پێشمه‌رگه كرا، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق باسیان له‌وه كرد، كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (به ناو گوتیان پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه) رۆڵی سه‌ره‌كی و كاریگەریان هه‌بووه بۆ هه‌موو ئەو چالاكییانه‌ی له دژی داعش ئه‌نجام دراون و ئەوەیان راست كرده‌وه، كه دوێنێ له به‌یاننامه‌ی فه‌رمی ئاماژەیان بۆ نەکردبوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق قاسم ئه‌عرە‌جی و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌واڵگریی عێراق به‌فه‌رمی باس له رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان كرا بۆ ئه‌و چالاكییه‌ی دوێنێ.»
ئه‌وه‌شی خسته روو: «هه‌موو چالاكییه‌كانی پێشتری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان به گه‌ورەیی و به‌رز نرخێنران به‌وه‌ی پێویست ده‌كات له هه‌موو كاروچالاكییه‌كان ناكرێت رۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و دژه‌تیرۆر و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی کوردستان له‌بیر بكرێت، به‌تایبه‌ت بۆ چالاكی و بنبڕكردنی تیرۆر و داعش. ناكرێت له‌دوای 2014 رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌بیر بكرێت، نابێ ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌بیر بكرێت، نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و له‌لایه‌ن قاسم ئه‌عره‌جی ده‌رچووه، كه سوپای كوردستان به پاڵه‌وان و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان به به‌رز ده‌نرخێنێت لە به‌شدارییان له هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ی له دژی داعش ئه‌نجام ده‌درێن.»
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو: «به‌تایبه‌ت له ناوچه ناكۆكه‌كان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق ناتوانێت به‌بێ هه‌واڵگری و پشتیوانی و زانیاریی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان و دژه‌تیرۆر و پێشمه‌رگه هیچ چالاكییه‌ك بكات، پیشووتر و له‌داهاتووشدا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجام دراون و دەدرێن، به شێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و به پشتیوانیی هێزی هاوپه‌یمانانە، ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش چ ئه‌وه‌ی له قه‌ره‌چووغ كراوه یان ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای نه‌ینه‌وا و چ ئه‌وەی له ناوچه‌ی دیاله و كوڵه‌جۆ و ئه‌و ناوچانه كراوه، رۆڵی سه‌ره‌كی و زانیاریی هه‌واڵگریی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان و هێزی پیشمه‌رگه به گه‌ورە و به‌رز نرخێندرا.»
وەڵام بدەوه