Kurdistan Press - پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێرییەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێرییەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێرییەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

وەكوو بەشێك له‌ ئامادەكاری بۆ پڕۆژەی رووناكی، پرۆسەی تاقیكردنەوەی فشاری سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی لە سلێمانی چووە واری جێبەجێكرنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بڵاویكردەوە: " بە ئامادەبونی لێپرسراوانی كارەبای سلێمانی و كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان و تیمێكی پرۆژەی رووناكی، پرۆسەی تاقیكردنەوەی فشاری سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی چووە واری جێبەجێكردنەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە كاژمێر 1ی پاشنیوەڕۆوە زۆنی سەنتەری ناو شار بۆ ماوەی سێ رۆژ كارەبای نیشتمانی بەردەوام دەبێت، ئەم پرۆسەیەش تاقیكردنەوە و رێكارێكی رۆتینیە بۆ هەڵسەنگاندنی تۆڕەكانی كارەبا كه‌ لەلایەن وەزارەتی كارەباوه‌ ئەنجام دەدرێت."

جەخت كراوەتەوە، ئەو تاقیكردنەوەیە بۆ ئامادەكاری پڕۆژەی رووناكی و بەمەبەستی دۆزینەوە و دیاریكردنی كێشەو خاڵە لاوازەكانی سەر تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبایە لەسلێمانی.

بڕیارە تاوەكوو رۆژی 18ی 3ی 2025، سلێمانی كارەبای بەردەوامی نیشتمانی هەبێت.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی ڕووناكی /كارەبای 24 كاتژمێری/، كارەبای 24 كاتژمێری دەگاتە 9 هەزار بەشداربووی كارەبا لە شارەكەدا.#7ROJ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه