ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سبەینێ شەممە 2025/3/15 کاتژمێر (1:00)ی دوای نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکە دەستپێدەکات تا رۆژی سێشەممە 2025/3/18 بەردەوام دەبێت و لەم نێوەدا کارەبای نیشتیمانی بەردەوام کارا دەبێت.
ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبا، بە ئامانجی دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا. جێگەی ئاماژەیە ئەم تاقیکردنەوەیە هەموو گەڕەکەکانی ناوشار ناگرێتەوەو سنوردارە لە چەند شوێنێکی دەست نیشانکراو.
بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیان پێشوەختە ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
وەڵام بدەوه