ئەمشەو، یاریی نێوان یانەی وەرزشیی دهۆك و یانەی وەرزشیی ئیتیفاقی سعوودی لە یاریگەی نێودەوڵەتیی دهۆك بەڕێوەچوو، كە تێیدا، یانەی دهۆك لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆی سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد و گەیشتە یاریی كۆتایی جامی یانەكانی كەنداو.
بەبۆنەی سەركەوتنی یانەی دهۆك بەسەر یانەی ئیتیفاقی سعوودی و گەیشتنی بە یاریی كۆتایی جامی یانەكانی كەنداو، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و نووسیوەیەتی: "پیرۆزباییەكی گەرم لە یانەی وەرزشیی دهۆك دەكەم، كە گەیشتە یاریی كۆتایی جامی یانەكانی كەنداو."
هەروەها نووسیویەتی: "دەستخۆشی لە سەرۆك و تەواوی وەرزشوانان و هەوادارانی یانەی وەرزشیی دهۆك دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم."
وەڵام بدەوه