Kurdistan Press - کەشتیەکەی نوح دۆزرایەوە کەشتیەکەی نوح دۆزرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشتیەکەی نوح دۆزرایەوە

كۆمەڵە زانایەك رایان گەیاند كە گەیشتوونەتە چەند بەڵگەیەك دووپاتی دەكەنەوە كە پاشماوەی كەشتیی پێغەمبەر نووحیان دۆزیوەتەوە، ئەو كەشتییەی پێش پێنج هەزار ساڵ مرۆڤایەتی لە زریانێكی گەورە رزگار كرد و لە قورئان و كتێبە ئاسمانییەكانیتر باسی كراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی "دەیلی میڵ"ی بەریتانی باسی كردووە، تیمێكی توێژەرانی نێودەوڵەتی گەیشتنە ئەو ئەنجامە، كاتێك پاشماوەی كەشتییەكەیان لە ناوچەیەكی دوورەدەست لە توركیا دۆزییەوە، بەپێی رۆژنامەكە كار بۆ ئەوە دەكرێت كەشتییەكە بكرێتە شوێنێكی گەشتیاری خەڵك بۆ بینینی سەردانی بكەن.

زانایان دەڵێن، گردێكیان لەسەر شێوەی كەشتی لە توركیا دۆزیوەتەوە، تاقیكردنەوەكان دەریان خست كاتی خۆی پڕ بووە لە ئاو و مێژووەكەی بۆ پێنج هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، كە ئەو ماوەیەیە زریانەكەی تیادا روو داوە كە لە قورئان و ئینجیل باسی كراوە، ئەو گردە دەكەوێتە دووری 30 كیلۆمەتر لە باشووری چیای ئارارات لە توركیا، كە بریتییە لە پاشماوەی بە بەردبووی كەشتییەكی لە دار دروستكراو. 

گردەكە ناوی دوروپینارە و پێكهاتەیەكی جیۆلۆجییە و درێژییەكەی 163 مەترە لە خاوی ئاسن لە جۆری لیمونیت دروست كراوە، بەپێی راپۆرتەكەی "دیلی مێڵ"، چەند بەڵگەیەكی نوێ هەن ئاماژە دەكەن كە ئەو گردە بەر لە پێنج هەزار ساڵ دووچاری لافاوێكی گەورە و وێرانكەر هاتووەتەوە، ئەو بەڵگانەش لەگەڵ باسە ئاینییەكەی كەشتییەكە یەك دەگرێتەوە، بەوەی پێش سێ بۆ پێنج هەزار و 500 ساڵ لە زاین زریان ئەو ناچەی گرتووەتەوە.   

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه