Kurdistan Press - لێخۆشبوون بۆ ئەم قەرزە پەسەندکرا لێخۆشبوون بۆ ئەم قەرزە پەسەندکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێخۆشبوون بۆ ئەم قەرزە پەسەندکرا

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران بەڕێوە چوو، بڕیاری گرنگ بۆ پێشینە و قەرزەكان دەرچوو.

بڕگەی دووەمی كارنامەی كۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی دوو پێشنیار كە لەلایەن كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی خرایە ڕوو، لەبارەی لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەن پێداویستیی تایبەت كە پێش ساڵی 2013 ئەو پێشینەیەیان وەرگرتبوو، هەروەها لێخۆشبوون لە قیستەكانی ماوە بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووك لە ساڵانی پێشوو كە بۆ پڕۆژەی مامناوەند ئەو قەرزانەیان وەرگرتبوو، بەڵام ئەو سوودمەندانە كۆچی دواییان كردووە.

ئەنجوومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ، هەردوو پێشنیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی پەسند كرد، هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕاسپێردران بە دەركردنی ڕێنوێنیی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە.

بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنوێنی پێویست لەوبارەیەوە دەربكات. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه