بریكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، بڕیارە سبەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوبات لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم بكرێت.
ئەمشەو سێشەم 11ی ئاداری 2025، رێباز حەملان بریكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە لە بەغدا، پێیان راگەیاندووە سبەی بڕیار لە خەرج كردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران دەدرێت.
نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا قسەیان لەگەڵ سوودانی كردووە و ئەویش فەرمانی داوە بە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ، كە مووچەی مانگی شوبات خەرج بكات.
حەملان گوتی، بەپێی قسەی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە بەغدا، ئەگەری زۆرە سبەی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی شوبات خەرج بكرێت.
ئەم قسانەی حەملان لە كاتێكدایە، سەرەتای ئەمساڵ هەردوو شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ رێككەوتنیان كرد كە ئەمساڵ مووچە كێشەی نەبێت و لیستی مانگی یەكیش بكرێتە بنەما بۆ ناردنی مووچەی مانگەكانی تر و دواكەوتن روو نەدات، بەڵام وەك هەمیشە وەزیری دارایی عێراق لەمپەری لە بەردەم ناردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم دروست كردووە.
جێگەی ئاماژەیە، دوێنی شەو جۆی وێڵسن كۆنگرێسمانی ئەمەریكا و كەسایەتیی سیاسیی نزیك لە ترەمپ لە تویتێكدا گوتی، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەرپرسی برسیكردن و نەناردنی مووچەی كوردانی عێراقە، دەبێت ئەمە بوەستێنرێت و ترەمپیش چارەی دەكات.
سبەی مووچەی مانگی دوو دەگاتە هەرێمی كوردستان
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، پیشانگایەکی شێوەکاری کرایەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
کۆتایی بە شەڕ دێت
1 رۆژ پێش ئێستا
لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شتێک ڕوودەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
پارەی ئەو کەسانە گەیشت و سبەی دابەشدەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
سبەی مووچەی مانگی دوو دەگاتە هەرێمی كوردستان
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه