ئەمڕۆ سێشەممە 3/11 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوڵرەحمان سدیق سەرۆکی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی .
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و چالاکی و هەوڵ و ماندووبوونی عەبدوڵرەحمان سدیق دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بووە و هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خواست.
عەبدولرەحمان سدیق سوپاسی هاریکاریی و پشتیوای بەردەوام و پەرۆشی و خەمخۆریی سەرۆکی حکومەتی لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان کرد.
وەڵام بدەوه