Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی قسەی دڵی هەموو کوردپەوەرێک کرد سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی قسەی دڵی هەموو کوردپەوەرێک کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی قسەی دڵی هەموو کوردپەوەرێک کرد

مەسرور بارزانی: کەرکوک دڵی کوردستانە، ڕۆژێک دێت دەگەڕێتەوە سەر کوردستان

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میحوەری کەرکووک لەگەڵ پێشمەرگە و جووتیاران گوتی، خۆشحاڵم لەو بۆنەیەدا جووتیارەكان دەبینم و پێشمەرگەیش لێرەن، هاتووم بۆ دووپاتكردنەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ جووتیاران و هێزی پێشمەرگە.

ڕوونیشی كردەوە كە دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگە دەكەم كە شەووڕۆژ شەونوخونی دەكەن لە پێناو ژیانی ئێمە و ئێستەیش هەموومان قەرزاری پێشمەرگەكانین. 

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دیمەنەكانمان بینی كە چۆن پەلاماری جووتیارەكان درا، بەڵام هەر زوو سەرۆك بارزانی وەڵامی دایەوە و لەگەڵ بەغدایش قسەی كرد و ئێستەیش بە هەموو جۆرێك ئامادەین بەرگری لە مافی خەڵكی كوردستان و جووتیاران بكەین و واز لە بستێك خاكی ئەم كوردستانە ناهێنین. 

سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، چەندان جار رێككەوتن كراوە لەگەڵ بەغدا، هەڵەیەكی گەورە لە سەردەمی دەستوورەوە كراوە كە ناو لەو ناوچانە نراوە كێشەلەسەر، ئەوانە ناوچەی داگیركراون و بە ئاشتیانە دەمانەوێ‌ هەموو خاكی كوردستان بگەڕێنینەوە. 

هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەرژەوەندی وڵاتەكەمان بخەینە سەرووی بەرژەوەندی تەسكی حزبی و كەسی. بۆیە "هیوادارم بتوانین زیاتر خزمەتی كوردستان بكەین و دڵنیابن بەردەوامین لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ كێشەی ئەو ناوچانە، چونكە ئەوە شتێك نییە بە پۆستێك یان دوو پۆست چارەسەر بكرێت".

"كەركووك دڵی كوردستانە و دەبێت رۆژێك بێت بگەڕێتەوە سەر كوردستان و ئەوەیش بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان دەكرێت" مەسروور بارزانی وای گوت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه