Kurdistan Press - رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکانی وەزارەتی کارەبا،روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ماوەیەکە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، گوایە حکوومەتی هەرێم لە بەرانبەر دانانی سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) لە لایەن هاووڵاتیانەوە، باج وەردەگیرێت.بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبا سەر لە بەری ئەم دەنگۆیە رەت دەکاتەوە."

جەخت دەکاتەوە: " پێداگیرین لەسەر هەوڵ و پلانەکان بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی ، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر دابنێن."

ئاشکراشی کردووە: "لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەباشدا هاتووە، هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصة) لەسەری کەم دەبێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه