بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر، هاووڵاتییان ئاگەدار دەكاتەوە كە ئیتر پسوولە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت كە لەناو سەوزایی رایدەگرن.
ئەندازەی پاركەكان بڵاوی كردەوە، تیمەكانیان لە لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی لە قایمقامیەتی هەولێر لە تەواوی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكیان دەست پێ كرد بە پێدانی پسوولەی ئاگەداری بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەناو سەوزایی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕادەگرن و دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە شوێنەكە، سەرجەمیان سزای پێبژاردن دەكرێن.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە لیست بەرز دەكرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە ئەم ئۆتۆمبێلە هیچ مامەڵەیەكی بۆ نەكرێت تاوەكو سزا مادیەكەی نەژمێرێت بەرانبەر بە ئەو شوێنەی كە زیانی پێ گەیاندووە.
لە كۆتاییشدا هیوا دەخوازن كە هاووڵاتییان هۆشیار بن و نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە سەوزایی شارەكە. هەروەها لەبارەی ماتۆرسوار سەرجەم ماتۆرەكان دەستی بەسەردا دەگیرێت.
وەڵام بدەوه