وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو نووسراودا چەند بڕیارێک بۆ نووسینگەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەردەکات، یەکێک لە بڕیارەکان کەمکردنەوەی تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییە.
دوو نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی، لە یەکێکیاندا هاتووە، هەر وانەیەکی تیۆری کە 45 خولەکە بڕی هەزار سێ دینار وەردەگیرێت و بۆ هەر وانەیەکی پراکتیکی کە یەک کاتژمێرە 20 هەزار دینار وەردەگیرێت.
پێشتر لە بەرامبەر کۆی وانەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە نووسینگەکان بڕی 405 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرا، بەڵام لەمەودووا بڕی 303 هەزار دینار وەردەگیرێت.
بەپێی نووسراوەکەی دیکەی وەزارەتی ناوخۆ، کرێی وتنەوەی وانە بە مامۆستایانی مۆڵەتی شۆفێری لە 7 هەزار دینارەوە بۆ 5 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە.
پێشتر بڕی 210 هەزار دینار لەو کەسانە وەردەگیرا کە دەیانەویست وەک ڕاهێنەری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری وانە بڵێنەوە، بەڵام ئێستا پارەکە کەمکراوەتەوە بۆ 150 هەزار دینار
وەک لە نووسراوەکاندا ئاماژەی پێکراوە، سەرجەم نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەبێت پابەندی ئەم بڕیارە بن و لەلایەن هۆبەکان و بەشی بەدواداچوونی هاتووچۆی هەرێمی کورستان چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکرێت.
وەڵام بدەوه