Kurdistan Press - باران بارین بەردەوام دەبێت باران بارین بەردەوام دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین بەردەوام دەبێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت و رێژەى دابارین لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاترە بەراورد بە ناوچەکانى ترى هەرێم، سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی باران لە هەندێ كات و شوێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاترە بەراورد بە ناوچەکانى ترى هەرێم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خێرایی با لەسەرخۆ - مامناوەند ده‌بێت و له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ( 2 – 4 ) پلەى سیلیزى نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ كات و شوێن، لە كاتەكانی ئێوارەدا هەندێك جار باران بارین بەشێوەی لێزمە باران دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ - مامناوەند.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینین له‌نێوان 6 – 8  كیلۆمه‌تردا ده‌بێت.

هەولێر: 19  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18  پلەی سیلیزی 
کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی  
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا