ناردنی مووچە بۆچی کەوتە هەفتەی داهاتوو
شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان سەرجەم کارەکانیان لەبارەی لیستی مووچەی مانگی دوو لە بەغدا تەواو کرد و گەڕانەوە هەولێر، ناردن و دابەش کردنی مووچەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
وردبینیکردن و سەرجەم ڕێکارە ئیدارییەکانی لیستی مووچەی مانگی دوو لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کراون، هەموو ئەو پرسیارانەی تەیف سامی و بەڕێوەبەرە گشتییەکان هەیانبووە لەلایەن شاندی کوردستان وەڵام دراونەتەوە.
دوێنێ وەزارەتی دارایی حکومەتى کوردستان راى گەیاند، ئومێدیان هەیە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەم مووچەی مانگی دوو بنێردرێت. بەڵام ئەمڕۆ پارەکە نەنێردرا و شاندى وەزارەتى دارایی دەڵێن، تەنیا ئەوەندە ماوە نووسراو بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه