وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ناو بازنەی 120 مەتری پارێزگای هەولێر. ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە
بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.


وەڵام بدەوه