دوای پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكە بۆ ئاشتی لە توركیا و داوی لە پەكەكە بۆ دانانی چەك و خۆهەڵوەشاندنەوە، خەریكە گرووپەكانی نزیك لە پەكەكە خۆیان لەو داوایەی ئۆجەلان بێبەری دەكەن، دوای ئەوەی هەسەدە رای گەیاند كە داواكەی ئۆجەلان پێوەندیی بەوانەوە نییە، سەركردەیەكی حەشدی ئێزدی لە شنگال ئاماژە دەكات كە داواكەی ئۆجەلان پێوەندی بەوانەوە نییە.
فەهد حامد سەركردە لە حەشدی ئێزدی دووپاتی كردەوە كە گرووپە ئێزدییەكان گرووپی ناوخۆیین لە شارۆكەی شنگال و هیچ پێوەندییان بە پەكەكەوە نییە، بۆیە داواكەی ئۆجەلان پێوەندیی بەوانەوە نییە، ئەوان بەشێكن لە دەستەی حەشدی شەعبی و ئەركیان پاراستنی ئاسایشی شنگال و دەوروبەریەتی، جیا لە رێگرتن لە دزەكردنی داعش بۆ ناوچەكە.
روونی كردەوە، حەشدی ئێزدی بەشێكی سەرەكییە لە حەشدی شەعبی و لە رووی دارای و سەربازی و ئیدارییەوە بەوەوە وابەستەیە و توركیا بۆ كردنەئامانجی شنگال بەوە تۆمەتباریان دەكات.
شایەنی باسە لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەی شنگال و دەوروبەری لە ئابی 2024 و ئازادكردنەوەی ناوچەكە لە 2015، پەكەكە لە رێگەی چەند گرووپێك لەو ناوچانە سوودی لە دۆخەكە بینی، دەستی لەگەڵ حەشدی شەعبیش تێكەڵ كرد و بەهۆی گرنگیی جوگرافی ناوچەكە بە ناوی حەشدی شەعبی و پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەكانەوە دەستی بەسەر ناوچەكەدا گرت و رێگە بە گەڕانەوەی خەڵكەكەی نادات، كە زۆرینەی لە كەمپەكانی هەرێم ئاوارەن.
وەڵام بدەوه