Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران، مەسرۆر بارزانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری سەرۆک وەزیران، مەسرۆر بارزانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران، مەسرۆر بارزانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری

دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخى سياسيى عێراق تاووتوێ كران.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپات کردەوە. گوتیشی هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، بەتایبەتی ناکۆکییەکانی پەیوەندیدار بە پرسی نەوت وگاز، کە پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، چونکە چارەسەرنەکردنیان، کاریگەریی خراپی لە سەر ئارامی و سەقامگیریی عێراق دەبێت.

هەروەها کورتەیەک دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز خرایە ڕوو.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، جەخت لەوە کرایەوە، کە خەڵکی کوردستان، قوربانییەکی زۆری لە پێناو مافە ڕەواکانی داوە، بۆیە ئامادە نییە لە ژێر هیچ فشارێکدا، دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی ببێت. خواستی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، دووپات کردەوە.

گۆڕانی کەشو هەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان ، بایەخدان بە وزەی ژینگەدۆست و پاک و جێگرەوە، برەودان بە وەبەرهێنانی ئەمەریکی و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت لە هەرێم، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە ‌باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق خاتوو ئەلينا ڕۆمەناوسکی و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان بەڕێز ئیرڤ ھیکس، ئامادەی بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا