وەزارەتى ناوخۆى هەرێم نرخى وانەکانى تیۆرى و پراکتیکى بۆ دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى لە جۆرى (B) دیاریکرد.
بەپێى نووسراوێکى وەزارەتەکە کە بە ژمارە (7419) لە 3-3-2025 ئاراستەى گشت نووسینگەکانى فێرکردنى شۆفێرى کراوە، نرخى هەر وانەیەکى تیۆریی 45 خولەکى بە سێ هەزار دینار دیاریکراوە.
هەروەها هەر وانەیەکى پراکتیکى یەک کاتژمێر نرخەکەى بە 20 هەزار دینار دیاریکراوە.
وانەکانی تیۆری ٢١ کاتژمێرە و پراکتیکی ١٢ کاتژمێرە
وەڵام بدەوه