سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنانی ھه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، كاركردن له پڕۆژه‌ی دروستكردنی 20 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی ھه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت به‌رده‌وامه، ھه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌مساڵ ده‌ست به دروستكردنیان بكرێت و خه‌ڵكی ھه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت ببنه خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون .
دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان له ھه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، كاركردن له دروستكردنی 20 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی ھه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت به‌قیستی درێژخایه‌ن و پێشه‌كیی كه م به‌رده‌وامه.
ئه‌و ھۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بۆ قه‌یرانی دارایی له ھه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه و گوتی، كاری تێدا ده‌كه‌ن و به بڕیاری حكوومه‌ت ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی ھه‌یه كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
دكتۆر محه‌مه‌د شوكری گوتیشی، ھه‌وڵی رژد ده‌ده‌ن و به‌رده‌وامیش كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌مساڵ ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و 20 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه بۆ خه‌ڵكی ھه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت بكه‌ن، چونكه ئامانجی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ھه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت ببنه خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیان .
وەڵام بدەوه