گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رای گەیاند، ئەو ناوەندانەی خوێندن كە ساڵنامەی وەزارەتیان وەك خۆی پیادە كردووە، لە 11ی ئەم مانگە تا 23ی مانگ پشووی بەهارەیان دەبێت، 24ی ئەم مانگەیش دەوامی ئاسایی ناوەندەكانی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە.
ئەمشەو یەكشەم دووی ئاداری 2025، سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکوومی کە ساڵنامەی وەزارەتیان وەک خۆی پیادە کردووە هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی پشووی بەهارەیان دەست پێ دەكات لەم مانگە.
لەبارەی كاتی دەست پێ كردنی پشووەكەوە، گوتەبێژی وەزارەتەکە روونی كردووەتەوە، لە رێکەوتی 11ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات، تا 23ی مانگ.
سیوەیلی ئاماژەی داوە، رۆژی دووشەم 24ی ئاداری 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەست پێ دەکاتەوە.


وەڵام بدەوه