Kurdistan Press - د. شاخەوان عەبدوڵا: هەواڵێکی خۆشی بۆ جوتیاران ڕاگەیاند د. شاخەوان عەبدوڵا: هەواڵێکی خۆشی بۆ جوتیاران ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

د. شاخەوان عەبدوڵا: هەواڵێکی خۆشی بۆ جوتیاران ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی 3ی 2025، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپاردووە بۆ بەدەرچواندنی ڕێنوێنیی تایبەت بەجێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوەش كردووە، كە پێشتر لە 17ی 2ی 2025، لەسەر كێشەی زەویوزاری جووتیارانی سنووری پارێزگای كەركووك داوایەكی ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد، كە كێشەی جووتیاران چارەسەر بكرێت و یاسای پووچەڵكردنەوەی بڕیارەكانی حزبی بەعسی لەناوچوو جێبەجێ بكرێ، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكوەزیرانی عێراق فەریق عەبدولكەریم سوودانی ڕاسپارد و ئەویش لیژنەیەكی تایبەتی بۆ كێشەكانی جووتیارانی سنووری كەركووك دروست كرد و ڕەوانەی كەركووكیان كرد و كۆمەڵێك پێشنیازیان ئاڕاستەی سەرۆكوەزیران كرد.
لەمبارەیەوە، ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆ فەریق عەبدولكەریم ئاگاداری كردمەوە، جیا لە پەسندكردنی پێشنیازەكان، ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانیشی ڕاسپاردووە بۆ دەرچواندنی ڕێنوێنیی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەكانیان."
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیایی دەداتە جووتیاران و ڕایدەگەیەنێت: "تا دوا قۆناغ و دەستپێكردن بە مامەڵەی بەناوكردنی زەوییەكان لەلایەن جووتیارانەوە لەگەڵیاندا دەبین و لە خزمەتیان دەبین."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه