نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیاندراوێکی لەبارەی کەمکردنەوەی کاتەکانی دەوام لە مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر هاتووە: "لە چوارچێوەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکان و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ مانگی ڕەمەزان یەک کاتژمێر کەم دەکرێتەوە."
ئاماژە بەوەش دراوە: "نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواو بوونی دەوامی فەرمی."
وەڵام بدەوه