نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە هەولێر بۆ مانگی ڕابردوو (مانگی 2ی 2025) كەمترینی 14 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 22 هەزار و 500 دینارە. ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانیش ئاشكرای دەكات، رۆژانە 14 کاتژمێر كارەبایان داوە.
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، رایگەیاند:" نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی شوبات ناوشاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 14هەزار و 500 دینار بۆ 22 هەزار و 500 دینارە و نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدەش زیاتر لە 43 دینارە بووە ."
ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ناوبازاڕی شاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان پێنج هەزار دینار تاوەکوو 13 هەزار هەزار دینارە.
لە مانگی یەكی 2025دا نرخی یەک ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لە هەولێر كەمترینی 16 هەزار و 500 دینار و زۆرترینیش 20 هەزار دینارە بوو.
ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئاشكرای كردووە، بۆ مانگی شوبات مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری هەولێر و دەورووبەری رۆژانە 14 کاتژمێر كارەبایان داوە.
وەڵام بدەوه