Kurdistan Press - سێ شەپۆلی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سێ شەپۆلی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێ شەپۆلی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد مانگی رەمەزان مانگێکی تەڕ و باراناوی دەبێت و سێ شەپۆلی بەفروبارانی یەک بە دوای یەک روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 28/2/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە سبەینێ شەممە 1/3/2025، کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییه سنوورییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، سۆران، ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات و لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە شەپۆلێکی کورتخایەنی بەفروبارانبارین ڕوو لەم ناوچانە دەکات و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، سۆران، حاجی ئۆمەران، مەرزی کێلێ، ماوەت و پێنجوین هەندێ شوێنی دیکە بە دیاری نەکراوی ئەگەری بەفربارینێکی کەم هەیە لە هەندی لە ناوچە شاخاوییەکانی دیکەش ئەگەری نمەباران هەیە."

هەروەها ئەوەشی خستووەتە روو: "شەپۆلی دووەم لە ڕۆژی چوارشەممە 5/3/2025، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەری نزمەپەستانی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست شەپۆلێکی بەفروبارانبارین و هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و لە ڕۆژی هەینی 7/3/2025، هەردوو نزمەپەستانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست بە یەک دەگەن و تێکەڵ دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ هەیە، شەپۆلەکەی دەریای سووری بە پلەیەک کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، هەڵەبجە، سلێمانی، ڕاپەڕین و هەولێر دەبێت و لە هەندێ شوێن لەم ناوچانە لەماوەی چوار ڕۆژدا پێشبینی دەکرێت لەنێوان 30 بۆ 50ملم باران ببارێت، بەپلە دووش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، موسڵ، ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەبێت."

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوە داوە کە شەپۆلی سێیەم لەنێوان 12 بۆ 15ی3ی2025 دەبێت، بەڵام تا ئێستا جێگیر نیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه