Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی ژووری بازرگانیی كلدانی-ئەمەریكی و ئاشووری-ئەمەریكی كۆبووەوە سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی ژووری بازرگانیی كلدانی-ئەمەریكی و ئاشووری-ئەمەریكی كۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی ژووری بازرگانیی كلدانی-ئەمەریكی و ئاشووری-ئەمەریكی كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی و ئاشووری، ئەمەریكی بە سەرۆكایەتیی مارتن مەننا سەرۆكی ژووری بازرگانیی كلدانی، ئەمەریكی كرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پارێزگاریكردن لە پێكهاتەكان و قووڵتركردنی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان هەبوو. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد كە هەردەم جەختی لەوە كردووەتەوە كە كریستیانەكان لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە و كۆچ نەكەن. داواشیان كرد سەرۆك بارزانی پشتیوانیی داواكاری و مافی كریستیانەكان لە دەشتی نەینەوا بێت.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە خوشك و برا كریستیانەكان بەشێكی گرنگی وڵاتن، هەروەها پاڵپشتیی خۆشی بۆ داواكانی خوشك و برایانی كریستیان لە پارێزگای نەینەوا و سەرانسەری عێراق دووپات كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا