ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوت لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و زیانەکانی لە هەفتەی ڕابردو درێژکردەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە چاوهڕوان دهكرێت ههناردهی نهوتی ههرێمی كوردستان دهستپێبكاتهوه، هاوکات وەبەرهێنەران چاوەڕوانی ڕونکردنەوەن سەبارەت بەو دانوستانانەی ئامانجیان کۆتاییهێنانه بە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 20 سەنت بە ڕێژەی 0.3% دابەزی و گەیشتە 74 دۆلار و 23 سەنت، ههروهها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 28 سەنت کە دەکاتە 0.4% دابەزیوە و گەیشتوەتە 70 دۆلار و 12 سەنت، له ڕۆژی هەینی ڕابردوهوه نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو زیاتر لە دو دۆلار دابەزیوە، هەروەها هەفتانە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
سەبارەت بە پێداویستییەکانیش، بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، عێراق ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل وەردەگرێت بۆ هەناردەکردنی لە هەرێمی کوردستانەوە وەک قۆناغی یەکەم دوای دەستپێکردنەوەی نزیکەی ناردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکییەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبو، سەرجەم ڕێکارەکان تەواوبون بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن ، ئەوەش ڕەنگە ناکۆکییەک چارەسەربکات کە نزیکەی دو ساڵە بەردەوامە و ڕۆیشتنی نەوتی خاوی پەکخستوە
وەڵام بدەوه